شوبات 16, 2019

یاسایەكی تازە لەسەر ئەوانەی درامای كۆریای باشوور دەكەن

دەوڵەتی كۆریای باكوور دووبارە هۆشداری داوەتەوە، هاووڵاتیانی خۆی كە هەر كەسێك سەیری درامای كۆریای باشوور بكات، ڕووبەرووی توندترین سزا دەبێتەوە كە لەسێدارەدانە.

ڕ‌ۆژنامەی "تەلیگراف"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، كە دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور هۆشداریان داوەتەوە ئەو هاووڵاتیانەی لە نزیك سنوورەكانی كۆریای باشوور دەژین، ئەگەر بزانن هاووڵاتیان سەیری بەرنامە و كەناڵەكانی كۆریای باشووریان كردووە، ئەوا لە سێدارە دەدرێن. ناوچەی هوانگهای كە ناوچەیەكی كۆریای باكوورە و نزیكە لە سنوورەكانی كۆریای باشوورەوە، لەو شوێنەدا هاووڵاتیان دەتوانن بە ئاسانی سەیری كەناڵەكانی كۆریای باشوور بكەن.
ڕ‌ۆژنامەكە نووسیویەتی كە بە هۆی توانەوەی بەستەڵەكی سیاسی نێوان كۆریاكە، هاووڵاتیان ناوچەی هوانگهای بە شێوەیەكی نهێنی فریكوێنسی كەناڵەكانی كۆریای باشووریان دەست كەوتووە، توانیویانە سەیری كەناڵەكانیان بكەن، بەڵام دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور ئەو كارەیان پێزانیوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ڕێگەی ناردنی چەند تیمێكی سەربازییەوە، ئەو ناوچانەیان ئاگادار كردووەتەوە و بە سزای لە سێدارەدان هاووڵاتیەكانیان ترساندووە.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler