ئازار 21, 2019

بۆچی دڵنیا قەرەداغی هیچ بەرهەمێكی تازەی نیە؟

ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژانەی كە ڕابردووییەكی گەشیان لای جەماوەر جێهێشتوە و خاوەن ئەرشیفێكی زیندوون هەمیشە باس و خواسیان لێوە دەكرێ و جەماوەر حەز دەكات لە دوا كاری هونەرییان ئاگەدار بێت، ئەوەتا خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش دڵنیا قەرەداغی هەر لەو كاتەی تێكەڵ بەبواری هونەری بووە و گۆرانی دەڵێ خاوەن دەنگ و ستایلی خۆی بووە، بۆیە هەوادارانی بە تاسەوە گوێ لە گۆرانیەكانی دەگرن و چاوەڕوانی بەرهەمی تازەی لێ دەكەن، بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەو خانمە هونەرمەندە دەنگخۆشە لەوەتەی پرۆسەی هاوسەرگیری كردوە و دایكی كۆچی دوایی كردوە هیچ بەرهەمێكی تازەی بەرچاو ناكەوێ لە كاتێكدا خەڵكی دەپرسن ئایا كەی دەست بە كاری هونەری دەكاتەوە و بەرهەمی تازەی دەبێ، بۆیە دەبێ هەر دەبێ ئەو خانمە هونەرمەندە بە بەرهەمێكی جوان و دانسقە ئەو وەڵامە بداتەوە، پێشتریش چەندین گۆرانیی دیكەی وەك (یارم یارم، هەی نار، ) هەروەها گۆرانیەكی بە زمانی عەرەبی تۆمار كردوە بە ناوی (لەحزەت ئەلوەداع – ساتەكانی ماڵئاوایی) و ئێستاش بە هۆی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لە وڵاتی میسری عەرەبی ژیان بەسەر دەبات.

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler