حوزەیران 24, 2019

شانازی بە کوردبوونی خۆمەوە دەکەم

کچە گۆرانیبێژی دیاری تورکیا (جەنان نێرگز)، بۆ یەکەم جار ئەو ڕاستەی بۆ (ھەولێر) ئاشکرا دەکات، کە بە ڕەچەڵەک کوردە و لە دیار بەکر لە دایک بووە و زیاتر لە ١٥ ساڵیشە گۆرانی بۆ خۆشەویستی و عەشقی نیشتمان دەچڕێ و ھەمیشەش شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات.

(جەنان نێرگز) لەو لێدوانەی دا بۆ (ھەولێر) دەڵێت: ساڵانێکە خزمەت بە بواری ھونەر دەکەم و خاوەنی چەندین ئەلبوومی تایبەتم کە بە زمانی (تورکی، کوردی) چڕیوومە، جگە لە بڵاوکردنەوەی گۆرانی و ئەلبوومی تایبەت، شەوانە ئاھەنگی تایبەت دەگێڕم و لە ڕێگەی بەرھەمەکانیشمەوە توانیوومە جەماوەرێکی بەرچاو بۆ کۆ بکەمەوە.
گوتیشی: دوای ئەوەی میوانی ھەولێری پایتەخت بووم، بڕیارم دا، کە دوای کۆتاییھاتنی ئاھەنگی سەری ساڵی نوێ لە (شرناخ) بێمەوە ھەولێر و زنجیرەیەک ئاھەنگی تایبەت لە پایتەختی کوردستان ساز بکەم و خۆشحاڵیشم کە لەو شارەدا خەڵکێکی ھونەردۆست دەبینم و ڕێز لە ھونەر و ھونەرمەندان دەگرن.

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler