کانونی دووەم 18, 2019

فیلمی ZERO ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەكات

یەكێك لەو فیلمە سینەماییانەی ئەمساڵ زۆرترین تەماشاكەری هەبوو لە سینەماكانی هیندستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فیلمی ZERO بوو، كە بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بۆڵیوود، رەنگە ئەم فیلمە ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات و ببێتە پڕبینەرتری فیلمی ساڵی 2018.

فیلمی ZERO بەرهەمی بۆڵیوودە، ژمارەیەك لە ئەستێرە ناودارەكانی هیندستان بەشداریان تێدا كردووە لەوانە شارۆخان و ئەنوشكا شارما و كاترین كیف.
Taran Adarsh كە رەخنەگرێكی سینەمایی هیندستانە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "فیلمی ZERO لە یەكەمین ڕۆژی نمایشكردنیدا توانی 20.14 كورور بۆ خۆی بباتەوە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە".
شارۆخان لەم فیلمەدا رۆڵی كەسێكی كورتە باڵا دەبینێ كە لە ژیانیدا تووشی چەندان گرفت و ئازار دەبێ، بەڵام كۆڵ نادات تا دەگات بە ئامانجەكەی خۆی.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler