ئازار 21, 2019

ئیبراهیم تاتڵیساس دەست بەبەرنامەی (ئیبۆ شۆ) دەكاتەوە

دوای وەستانی بۆ ماوەیەكی زۆر لە بەرنامەكەی، هونەرمەندی ناسراوی تورك ئیبراهیم تاتڵیساس بەنیازە دەست بەپێشكەشكردنی بەرنامەی ئیبۆ شۆ بكاتەوە.

لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئیبراهیم تاتڵیساس رایگەیاندووە كە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست دەكاتەوە بەپێشكەشكردنی بەرنامەیەكی هونەری و گۆرانی.
لە ساڵی 2011 بەرنامەی ئیبۆ شۆ كە ئیبراهیم تاتڵیساس پێشكەشكاری بوو، دوای ئەوەی ئەم هونەرمەندە تەقەی لێ كرا و بریندار كرا، بەرنامەكەی وەستا.
پێشتر چەندین جار لەلایەن هەوادارانیەوە، داوا لە تاتڵیساس كرابوو دەست بەبەرنامەكەی بكاتەوە، بەڵام تاتڵیساس رەتی دەكردەوە بەهۆكاری ئەوەی تەندروستییەكەی رێگای پێنەدەدا.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 09 کانونی دووەم 2019 11:21
© 2017 Hawler