تشرینی دووەم 16, 2018

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بنکەکانی مافووری دەستکردی بەسەرکردەوە

دوێنێ د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوبەرایەتی بنکەکانی مافووری دەستکردی بەسەرکردەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەر بنکە و بەرپرسی بنکەی مافووری کەسنەزان، بریکاری وەزارەت وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەرکەوتن و بەخششی پتری بۆ خواستن و ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد، کاری دەستی، تایبەت مافوور هونەرێکە و دەبێ هەموو لایەک بایەخی پتری پێ بدەین .

 

© 2017 Hawler