تشرینی دووەم 16, 2018

ئەمڕۆ لە پایتەخت یەكەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ تیپە میللیەكان ساز دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی سەندیكای هونەرمەندان لقی/ هەولێر، یەكەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ تیپە میللیەكان لە پاركی شار و دامێنی قەڵای هەولێر، كاتژمێر 4ـی ئێوارە ساز بدرێت.
لەو فیستیڤاڵەدا چەندین 8 گرووپ تێیدا بەشدارن، كە لە هەر چوارپارچەی كوردستانەوە بە تابلۆكانیان گوزارشت لە هونەری ناوچەكانیان دەكەن و، بڕیاریشە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ پایتەخت بە تابلۆكانیان پایتەخت ڕەنگا و ڕەنگ بكەن.
(سەلام باپیر) بەرپرسی پێوەندیەكان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر، بە بەشی هونەری (هەولێر)ـی ڕاگەیاند، ئەو گرووپانەی كە بەشدارن لەو فیستیڤاڵە میللییەدا، بریتین لە تیپەكانی ڕۆژئاوا و باشوور و باكوور و ڕۆژهەڵات، بەسەر 8 گرووپیش دابەش بوونە، كە هەریەكەیان 2 تابلۆی تایبەتی خۆیان نمایش دەكەن، كە دەبێتە 16 تابلۆ، جێگەی خۆشحاڵیشە كە ئەمە دەبێتە دەسپێكێكی جوان بۆ نیشاندانی شاكارە جوانەكانی هونەرمەندان لە هەولێری پایتەختدا.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler