ئەیلول 19, 2018

مسەدەق بەرزنجی: بۆ ئەوەی شکۆی ھونەر پارێزراو بێ دەنگ دەدەین بە پارتی دیموکراتی کوردستان

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھونەرمەندان ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانە بەو لایەنە بدەن کە ساڵانێکی زۆر لە خەبات و تێکۆشان و بوژانەوەی جومگەکانی ژیان کار دەکات بۆ کوردستانێکی ئاوەدان، بەتایبەت لە بواری ھونەردا، کە چەند دامەزراوەیەکی بۆ بەرھەمێنانی ھونەر خستووەتە گەڕ، جگە لە ئەنجامدانی چەندین چالاکیی جۆراوجۆری مۆسیقا و شانۆ و سینەما و بەرھەمێنانی دراما، لەو سۆنگەوەش ھونەرمەندی فیلمساز (مسەدەق جەعفەر بەرزنجی)، کە یەکێکە لەو ھونەرمەندانەی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بواری سینەما و درامای ھەولێردا بینیووە، بە (ھەولێر)ـی ڕاگەیاند: کە ئەگەر بمانەوێت شکۆی ھونەر و سینەما و شانۆ و درامای کوردی پارێزراو بێت، دەبێت جارێکی تر بە گڕوتینێکی زۆرەوە ڕوو بکەینە سەندوقی دەنگدان و دەنگ بدەین بە ڕێبازەکەی سەرۆک بارزانی و لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێرین، کە تاکە حیزبە کار بۆ پێشکەوتنی ھونەر و تەواوی جومگەکانی ژیان دەکات لە ھەرێمی کوردستان، ڕابردووی ئەو حیزبەش باشترین شایەتحاڵە کە چی پێشکەش بە ئێمەی ھونەرمەند کردووە و، گەشبینیشین کە پارتی جارێکی ھونەری کوردی دەبوژێنێتەوە و پەنجە دەخاتە سەر ئازارەکانی ھونەرمەندان و ناھێڵێ بە تەنیا بمێننەوە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.