تشرینی یەکەم 16, 2018

دۆزینەوەی ١٠ بەرهەمی پیکاسۆ لە ئەنباری مۆزەی هونەرە هاوچەرخەکانی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرهەنگی (The Art Newspaper)، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە و ڕێکخستنەوەی گەنجینەکانی مۆزەی هونەرە هاوچەرخەکانی تاران، بەرهەمی هونەرمەندە گەورەکانی دونیا لە نێو ئەنبارەکانی ئەم مۆزەخانەیە دۆزرانەوە کە پێشتر تۆمار نەکراون.
ماتیس ڤیسێر (MattijsVisser) بەڕێوەبەری هۆڵەندی ئەم پێشانگەیە، ئاماژەکردن بەوەی کە تا ئێستا دوو بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ، نیگارکێشی هاوچەرخ لەم کۆمەڵەیە تۆمار کرابوو، ئێستا دەیان بەرهەمی دیکەی ئەم نیگارکێشە مەزنەی دونیا لە کاتی نۆژەنکردنەوە ورێکخستنەوەی ئەنباری مۆزەخانەکە دۆزراونەتەوە.
چەند بەرهەمێکی دیکەی مارسێڵ دۆشان، نیگارکێش و پەیکەرتاشی فەڕەنسی لە نێو بەرهەمە دۆزراوەکانی نێو مۆزەخانەکەی تاران وەبەرچاو دەکەون. ڤیسێر پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە وا چاوەڕوان دەکرێت لە درێژەی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆزەکە و ئامادەکردنی پێشانگاکە، بەرهەمی بەهاداری دیکەیش بدۆزرێنەوە.
لە پاش شکستی پڕۆژەی نمایشکردنی بەرهەمی گەنجینەی مۆزە هونەرەییە هاوچەرخەکانی تاران لە بەڕلین، بڕیار درا کە ئەم کۆمەڵە بەرهەمە هونەرییە لە بەفرانبار یا ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە نێو باڵەخانەی مۆزەکەدا کە کەوتووەتە شەقامی کرێکاری باکووری تاران، نمایش بکرێن. بەڕێوەبەری ئەم پێشانگەیە لە ئەستۆی ماتیس ڤیسێر، ئارشیتکت ـی دیاری هۆڵەندییە.
مۆزەی هونەرە هاوچەرخەکانی تاران بە هۆی نۆژەنکردنەوەوە تا مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٧ بەستراوە.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 13 ئاب 2018 06:33
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.