کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو هونه‌ری

ئازا یوسف: دەنگدان ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانیە

هونەرمەندی دەرهێنەر "ئازا یوسف"، سەبارەت بە بەشداری کورد و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ١٠ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە، دەبێت هاونیشتمانیانی کوردستان بۆ زامنکردنی مافە دەستوورییەکانیان لە بەغدا بەشداری فراوانیان هەبێت لەسەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەستنیشان کردنی کاندیدەکانیان و سەرکەوتنی پارتە سیاسیە کوردییەکان و ڕاگرتنی بەڵانس و هێز.

دەشڵێت: "پرسی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانی دەزانم، چونکە تا دەنگی کورد زوڵاڵ بێت لە بەغدا، کوردستان بەهێزتر و ئاوەدان تر دەبێت و بە دەنگدانیش لەم هەڵبژاردنە ڕێگر دەبین لەوانەی، کە بەرنامە بۆ لاوازکردنی قەوارەی کوردستان دادەڕێژن.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 
© 2017 Hawler