تشرینی یەکەم 15, 2021

لە فستیڤاڵی قاهیرەدا هەوار فارس خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی پێ بەخشرا

دوای بەشداربوونی شانۆی (وەک قەقنەس ئەسووتێم) لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قاهیرە بۆ مۆنۆدراما، کچە ئەکتەری کورد (هەوار فارس) خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەتی پێ بەخشرا.

ئەو فیستیڤاڵە ساڵانە بە بەشداری تەواوی وڵاتانی عەرەبی و بەشێک لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقیا بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش شانۆیەکی کوردی لە شاری کەرکوکەوە بەشدار بوو، کە لە نووسینی هونەرمەند (گەزیزە عومەر) و دەرهێنانی (نەژاد نەجم) و نواندنی (هەوار فارس)ـە و ناوەرۆکەکەشی باس لە گرفتی ئافرەتێکی شانۆکار دەکات، کە لە ژیانی هونەری خۆیدا تووشی چ ئازارێک دەبێت بەهۆی کارەکەیەوە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

© 2017 Hawler