ئەیلول 27, 2021

دوای چه‌ندین رۆژ له‌ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند "سه‌میر غانم "ژنه‌كه‌ی داوای بینینی ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ خێزانی هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز راگه‌یاند : باری ته‌ندروستی هونه‌رنه‌مه‌ند ده‌لال عه‌بدولعزیز تائێستا به‌هۆی تووش بوونی به‌نه‌خۆشی كوۆڕۆنا ناجێگیره‌ و له‌ ژێر هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد دایه‌، ماوه‌ی 64 رۆژه‌ له‌ ژووری چاودێری چڕ دایه‌،له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامه‌. تا ئێستا هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز،خێزانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌میر غانم نازانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی(سه‌میر غانم ) به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایكردووه‌، بۆیه‌ چه‌ندین جار داوای بینینی سه‌میر غانمی هاوسه‌ری كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ده‌لال باش نییه‌ پێیان وتووه‌،كه‌ سه‌میر غانم له‌ ژێر چاودێری چڕ دایه‌ كه‌س ناتوانێت بیبینێت. شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌مییر غانم له‌ (20-5-2021) كۆچی دوایكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز باش نییه‌،بۆیه‌ تا ئێستا هه‌واڵی كۆچی دوای سه‌میر غانمی هاوسه‌ری پێرانه‌گه‌یاندراوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن بڵاویكردۆته‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز نامه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌ست ورووژێن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیوه‌ له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌" ئه‌وه‌ی زۆر ئازارم ده‌دات نه‌خۆشی خۆم نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و ئازاره‌یه‌ كه‌سه‌میریش تووشی هه‌مان نه‌خۆشی بووه‌". شایانی باسه‌ ئه‌و ژووره‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعزیزی لێ خه‌وێنراوه‌، به‌ به‌رده‌وامی ڤیدیۆی تۆمار كراو په‌خش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بینێت،له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو مۆبایله‌كانی لێ وه‌رگیراوه‌، كاتێك كه‌سه‌ نزیكه‌كانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن جلوبه‌رگی ره‌ش له‌به‌ر ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ شتێك نه‌كات.

 

كامەران حاجی ئەلیاس

© 2017 Hawler