نیسان 15, 2021

هونەرمەند كاروان حەلاق: بەرهەمی نوێم بۆ هەر چوار پارچەی كوردستانە

هونەرمەند "كاروان حەمید حەلاق " لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رۆژنامەی هەولێر باس لە دوا كاری هونەریی خۆی دەكات، كە گۆرانییەكە بە ناوی (ئاخێك بۆ نیشتمان)

 

هونەرمەند كاروان حەلاق گوتی: "هەموو تاكێكی كورد لە گەڵ بوونی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤی ئاسایی ئەندامێكی زیادەی هەیە، ئەویش ئێش و ئازاری كوردبوونە، كە لە ناخی هەموو كوردێكی بە ئەممەكدا بێ وەستان گەشە دەكات. ئەم كارە تازەیەم پەنجە دەكاتە سەر ئەو ئازارەی هەر تاكێكی كورد لەم تاراوگەیە كە هەر پارچەیەكی نیشتمان بریندار بێ ئێمە خوێنمان لێدەچۆڕێ و بەرامبەری بیانی لێمان تێناگا جگە لە خۆمان".

هەروەها وتی: " بوونی هەر پەیوەندییەك لە گەڵ غەیرە كوردە لەم تاراوگەیە كێشەمان بۆ دروست دەكات ئینجا پەیوەندیی ئیش و كار بێ یاخود پەیوەندی هاوسەرێتی بێت یان هەر پەیوەندییەكی تر بە هۆی ناحاڵیبوون لە بەرانبەرەكەت و تێنەگەیشتن لە ناخی هەر تاكێكی كورد".

لە كۆتاییدا گوتی:" ئەم كارەم (ئاخێك بۆ نیشتمان)، لە هۆنراوەی خۆمە و تێكهەڵكێش لەگەڵ شیعری وەفایی، هەروەها بۆ جوانكردن و پتەوكردنی نێوان پارچەكانی كوردستان بە پێویستمان زانی ژەنیارەكان هەر یەكە و لە پارچەیەكی كوردستانەوە بەشدار بن.  ژەنیاری بە توانا و كوردپەروەر و دڵسۆزن، تۆماركردنی ئەم كارە بە هۆی ڤایرۆسی كوڕونای نەفرەتی لە چوار ئیستۆدیۆ تۆمار كراوە بە هۆی نەبوونی هاتوچۆ و كۆنەبوونەوە وا پێویستی دەكرد بەم شێوەیە بێت. ئێستاش كاك بافڵ سەرهەنگ خاوەنی ئیستۆدیۆی یاد میدیا كاری دەرهێنان و كلیپەكەی جێبەجێ دەكات و بە هیوام بە دڵی هەموو لایەك بێت".

ئەو ژەنیارەكان لە تۆماركردنی گۆرانییەكە بەشدار بوون بریتی بوون لە هەریەك :

ئیمرا ئۆگوز توركباكوردی باكووری كوردستان، رابەر موراد رۆژئاوای كوردستان، سامان موزیك رۆژهەڵاتی كوردستان، كاروان حەمید حەلاق هەرێمی كوردستان.

هەر لەم كلیپەیدا ئەم بەرێزانەی خوارە بەشدار بوون :

بافڵ سەرهەنگ، ئیمرا ئۆگوز تورك، رابەر موراد، كارۆلین تێر لیندین، سامان موزیك، جولێ مارتینیس، عەزیز یەگیت)

كامەران حاجی ئەلیاس

 

© 2017 Hawler