ئازار 06, 2021

محەمەد نەوزاد: براوەی یەکەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کینگس پیک بوو

یەکیک لەو گەنجە کوردە بەهرەمەندو بە توانایانەی کە وەک ژەنیارێکی ئامێری پیانۆ بەشداری پیشبرکێیە نێودەوڵەتیەکان دەکات و بەردەوامیش بە خەڵات و پلەی بەرز دەگەڕێتەوە (مەحەمەد نەوزاد) ە

 

محەمەد نەوزاد لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندکاری قۆناغی سێیەمە لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی .

مەحەمەد باسی ئەو پارچە موزیکەی کرد کە لەو پێشبڕکێ نێودەوڵەتیە بەشداری پێکردوە:

ئەو پارچەیەی بۆ ئەم پێشبڕکێیە ئامادەم کردبوو کە لە کالیفۆڕنیا بەڕێوە چوو، کە توانی پلەی یەکەمی پێ بە دەست بھێنم، سۆناتایەک بوو بۆ ئامێری پیانۆ ژمارە ٨ (پەتەتیک) بوو لەلایەن (بێتھۆڤن) دانراوە لە ساڵی ١٧٩٨، هەرسێ جوڵەکەیم ژەنی و ماوەی ١٨ خولەکی خایاند،  ماوەی چەند مانگێک ڕاھێنانم کرد تاوەکو ئەو سۆناتایە ئامادە بکەم و لەم پێشبڕکێیە نێودەوڵەتیەدا پلەی یەکەمی پێ بەدەست بهینم .

مەحەمەد بۆ ڕۆژنامەی هەولێر بەو شێوەیە باسی ئەو هونەرمەند و مامۆستایانەی کرد کە پەروەردەیان کردوە :

سەرەتا لای مامۆستا نارین سدیق دەستم کرد بە پیانۆ ژەنین لە پەیمانگەی موزیک ماوەی چەند سالێک،

دواتر ماوەی چەند مانگێک لای مامۆستا دلێر حسین وانەی پراکتیکی پیانۆ و موزیکم بەگشتی خوێند، ئێستاش لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی مامۆستا ناسک حەسەن وانەم پێدەڵێت و سەرپەرشتی کارە هونەریەکانم دەکات.

ئا : لاپەڕەی هونەر

 

© 2017 Hawler