ئازار 06, 2021

شنیار نەجیب لە ڕێگەی لایڤ موزیکەوە ناوبانگی دەرکردو دڵی لە سینەوە دەرچوو

شنیار نەجیب لە ساڵی (1997) لە شاری سلیمانی لە دایک بووە، لە منداڵیەوە لەناو هونەرو موزیک ژیاوە، لە ساڵی 2013 بۆ یەکەمین جار کلیپی منداڵانی بڵاو کردۆتەوە، شنیار حەز دەکات لەگەڵ ئەحمەد خەلیل و لەیلا فەریقی و ناسری ڕەزازی دوێت بکات.

 

شنیار یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە لە شاری سلێمانی (لایڤ موزیک) دەکات و زۆر سەرکەوتووانە مەجلیسی هونەری بەڕێوەدەبات .

 یەکێک لە بەرهەمەکانی شنیار گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ە کە یەکەم دەرکەوتنی هونەریی شنیار بوو لە تەمەنی پێگەیشتنیدا، کە ئاوازی هونەرمەندی گەورە (ئەحمەد کایا) یە، هۆنراوەی (هادی مورادی ) ە و (شادمان محەمەد) کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

شنیارخاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە، ڤیدیۆ کلیپی (جوانێ، جوانێ) لەگەڵ (عیماد سوڵتانی) یەکێک لە بەرهەمەکانیەتی.

شنیار پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی موزیک ی تەواو کردوە.

 

 

سەركەوت بوڕهان

 

© 2017 Hawler