ئازار 06, 2021

ناساندنی پەرتووكی هونەریی شانۆی شەقام

پەرتووكی (شانۆی شەقام) نووسینی (هونەرتاهیر)، لە ساڵی (2017) بڵاوكراوەتەوە، ئەو پەرتووكە بە قەبارەی (154) لاپەڕەیە، پێشكەشكراوە بەهەرسێك ڤیستیڤاڵانی شانۆی سەرشەقام لە (مەریوان، دەربەندیخان، كەركوك).

 

(شانۆی سەرشەقام) لێكۆڵینەوەیەكی شانۆییەو مێژوو بنەماكانی كاركردنی شانۆی شەقام ڕاڤە دەكات، پێكهاتووە لە پێنج تەوەر، تەوەری یەكەم : باس لەسەرەتای سەرهەڵدانی شانۆی شەقام و هەوای كراوە دەكات لای گریكەكان، رۆمانیەكان، سەدەكانی ناوەڕاست و ئەكتەرە گەرۆكەكان .

تەوەری دووەم : پەرەسەندن و جێگیربوونی شانۆی شەقام و هەوای كراوە كۆمیدیای دیل ئارتی، لەهەمان بەش باسی چەند ووڵات و شارێك دەكات كە گرنگیان بۆ شانۆی شەقام هەیە .

تەوەری سێیەم : باسی بەشێك لەو گروپ و درەهێنەرانە دەكات كە بەرهەمی شانۆی شەقامیان هەبووە .

تەوەری چوارم : باس لە ناساندنی شانۆی شەقام و هەوای كراوە دەكات .

تەوەری پێنجەم: باس لە بنەماكانی كاركردن لە شانۆی شەقام و، دۆزینەوەو دیاریكردنی بیرۆكەو، نوسینی سیناریۆو، زمانی نمایش و، نواندن و، دەرهێنان و شوێنی نمایش و چەندین بابەتی ترو پێداویستیەكانی شانۆی شەقام بە گشتی باس دەكات .

ئەو پەرتووكە لەو لایەن (فاتیح باد پەروا) پێشەكی بۆ نوسراوە .

-هونەر تاهیر محی الدین، لە 1988 لە شاری هەولێر لە دایك بووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیە- بەشی شانۆ –پسپۆری دەرهێنان.

-بەرپرسی ( گروپی شانۆ بۆ شانۆ ) یە.

-دەیان بابەتی هونەری لە رۆژنامەو گۆڤارەكان بڵاو كردۆتەوە .

-24 خەڵاتی ڕێزلێنان و بەشداری كردن لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە شانۆی شەقام وەرگرتووە .

-چەند دەقی شانۆیی نوسیوەو، چەندین وۆركشۆپی ئەنجامداوەو، كاری دەرهێنانی بۆ چەندین شانۆ كردوە.

-هونەر تاهیر كارەكتەرێكی چالاكی ناوەندە هونەریەكەیەو، رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە ڤیستیڤاڵە شانۆییەكانی شەقام .

-فەرمانبەری بەشی رۆشنبیری و هونەری كۆیە یەو، مامۆستای وانە بێژە لە بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیە .

هونەر تاهیر بۆ ئەو پەرتووكە زیاتر لە (61) سەرچاوە بە زمانەكانی (كوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی ) سوودی وەرگرتوە .

 

 

سەركەوت بوڕهان

 

© 2017 Hawler