
ئارەزووئیسماعیل له ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه به كۆڕس و دواتر به ژه‌نینی ئامێره ریتمیهكان له خانووه‌كه‌ی حاجی پاشا ده‌ستی بە هونەركرد، ئەو کاتە ته‌مه‌نی 15 ساڵان بووە.
ناوه‌ڕاستی ساڵی 1986 له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا "سه‌ردار ئه‌حمه‌د" له سه‌نته‌ری گه‌نجانی كۆیه یه‌كه‌م نۆته و تیۆره‌كانی موزیكی خوێندوە. بەماوەی 9 مانگ له‌گەڵ کۆمەڵێک فێرخوازی تر گروپێكی موزیكی مێرمنداڵانیان دروست کردوەو، ئارەزوو بۆتە سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانە لە چه‌ندین چالاكی و فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌شداری بكه‌ن و له ریزی پێشه‌وه و یه‌كه‌مه‌كانی كوردستاندا بن، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌بری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری چالاكیه هونه‌ریه‌كانیان كردوە.
دواتر تیپەکەیان ناو ناوە "تیپی مۆسیقای حاجی قادری كۆیی" و له سه‌ره‌تای ساڵی 1988 ده‌ستیانكرد به تۆماركردنی كاسیتێكی گۆرانی بۆ هونەرمەند (ئیساعیل شه‌یدا) کە له 9 تڕاك پێكهاتبوو و 8 تڕاكیان ئاوازی (ئارەزوو) بووە كه هۆنراوەكانی (مسته‌فا به‌گی كوردی و هیجری و شه‌فیق به‌یاد و ساسان عه‌ونی) له گۆرانیهكان به‌كار هێنابوو، به‌بۆنه‌ی ساڵی تازه‌ی 1989 كاسێته‌كه‌یان بڵاو كردۆتەوە.
ئارەزوو ئیسماعیل سەبارەت بە کار‌و چالاکیەکانی دوای ڕاپەڕین بەو جۆرە بۆ ڕۆژنامەی هەولێر دوا:
دوای راپه‌ڕین جارێكی تر له نێوانی كۆیه و هه‌ولێر چالاكانه‌تر لە كاری هونه‌ریی به‌رده‌وام بووم، له ساڵی 1992 له هه‌ولێر وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تیپی مۆسیقای ره‌وا چه‌ندین كاری هونه‌ری له تۆماركردن و به‌شداری و سه‌رپه‌رشتیكردنی فێستیڤاڵم ئه‌نجامدا.
له ساڵی 1993 وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد- كۆیه چوار فێستیڤاڵی هونه‌ریمان ئه‌نجامدا و له هه‌موو فێستیڤاڵه‌كاندا به‌رهه‌م و ئاوازی نوێی منی تێدابوو.
له ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ره‌وا یه‌كه‌م ئاوازی كوردی كه ماوه‌كه‌ی یه‌ك كاتژمێربوو له هۆنراوه‌ی شێركۆ بێكه‌س و وتنی هاوتا ئه‌سعه‌د و ئاوازی خۆم، پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر كرا و له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره هونه‌ریه‌كانم له‌م دوو تیپه موزیكیه به‌رده‌وام بوو، له نێوان ساڵانی 1993-1997 به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر و له نێو حه‌مامه كۆنه‌كه‌ی قه‌ڵات كه كرابوو به مه‌ڵبه‌ندی رۆشه‌نبیری سه‌رده‌م، چه‌ندین خولی موزیكم له ژێر ناوی خولی سێوه بۆ فێربوونی مۆسیقا كرده‌وه و له‌وێدا چه‌ندین فێرخواز پێگه‌یشتن.
له ساڵی 1997 چووم بۆ ئه‌ڵمانیا و جگه له‌وه‌ی له چه‌ندین چالاكی و بۆنه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كاری هونه‌ریم ده‌كرد، له "موزیك هۆخ شووله" بڕوانامه‌ی هونه‌ریم به‌ده‌ستهێنا له به‌شه‌كانی كیبۆڕد و هاڕمۆنی.
ساڵی 2004 به یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وه كوردستان له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر له كۆیه وه‌ك مامۆستا له به‌شی موزیك ده‌ستبه‌كار بووم، جگه له وتنه‌وه‌ی وانه‌ی موزیكی ساڵانه به به‌رهه‌می نوێ به‌شداری چوار لە فێستیڤاڵ و چالاكیهكانیانم كرد‌و.
له تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌ش به‌رده‌وام بووم و چه‌ندین كاری هونه‌ریم ئه‌نجام داوه و سه‌رپه‌رشتی چه‌ند فێستیڤاڵێكی ساڵانه و به‌رهه‌مم كردووه.
ساڵی 2012 بووم به به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر له كۆیه شه‌ش ساڵ جگه له كاری كارگێڕی په‌یمانگه سه‌رپه‌رشتی گشتی شه‌ش فێستیڤاڵی هونه‌ری بووم و له هه‌موو فێستیڤاڵهكانیشدا ساڵانه به‌رهه‌می نوێم پێشكه‌ش ده‌كرد.
ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێ و گه‌نجی موزیسیان، گروپی موزیكی "هاوڕێیانی ئارامی رۆح"مان دامهزراندو(4 ) كۆنسێرتی تایبه‌تمان ئه‌نجام داوه كه تیایدا چه‌ندین به‌رهه‌می نوێمان نمایش كرد جگه له نوێكردنه‌وه و ژیاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاوازی فۆلكلۆر و ناساندنی ده‌نگی تازه‌ی گه‌نجان.
ئارەزوو بەو جۆرە باسی شێواز‌و ستایڵی ئاوازەکانی خۆی دەکات:
زۆرێك له ئاوازه‌كانم گۆرانی ماوە درێژن له نێو هه‌موو میلله‌تانی جیهاندا ئاوازی ماوە درێژی ریتمدار هه‌بووه و هه‌یه، بۆیه من هه‌میشه ویستوومه ئه‌و بۆشاییه هونه‌ریه له گۆرانی كوردیدا به شێوازێكی جیاوازتر له‌وه‌ی كه هه‌یه پڕبكهمهوه، هه‌ندێك جار گۆرانیه‌كانم كردوومن به دوو به‌شه‌وه و له سه‌رده‌می جیاوازدا ئاوازه‌كانیان دانراوه.
داستانی قاره‌مانی به‌یان له هۆنراوه‌ی شێركۆ بێكه‌س و وتنی هاوتا ئه‌سعه‌د كاته‌كه‌ی یه‌ك كاتژمێره
نامه‌یه‌ك بۆ شاره‌كه‌م له دوو به‌شی جیا پێكهاتووه له هۆنراوه‌ی قوبادی جه‌لیزاده و وتنی به‌شی یه‌كه‌م: شنۆ ئیبراهیم و مودرك و هه‌ندرێن. به‌شی دووه‌م: لاوین قادر و پۆڵا ئیسماعیل و هۆشمه‌ند زاهیر و كۆڕاڵ. ماوه‌كه‌یان 35 خوله‌كه.
داستانی قه‌ڵای دمدم له هۆنراوه‌ی خالید جوتیار و وتنی لاوین قادر و پۆڵا ئیسماعیل و كۆڕاڵ. ماوه‌كه‌ی 42 خوله‌كه.
وه‌رزی سه‌هۆڵبه‌ندان "سێوه‌خانێ" له هۆنراوه‌ی ره‌فیق سابیر و به‌شی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ته‌وه و ساڵی 1993 بایز مسته‌فا گووتوویه‌تی و ساڵی 1995 ماهیر حه‌مه‌ده‌مین گووتوویه‌تی. به‌شی دووه‌می هه‌رچه‌نده ئاوازه‌كه‌ی زیاتر له بیست ساڵه دانراوه به‌ڵام تا ئێستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. به هه‌ردوو به‌شه‌كه 19 خوله‌كه.
بانگ له هۆنراوه‌ی شێركۆ بێكه‌س و وتنی هاوتا ئه‌سعه‌د كاته‌كه‌ی 17 خوله‌كه
سه‌حه‌ر له هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی و وتنی هاوتا ئه‌سعه‌د كاته‌كه‌ی 17 خوله‌كه.
ئارەزوو ئیسماعیل مەنصور
لە 1969 لە کۆیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی سەرتایی ناوەندی و دواناوەندی لە کۆیە خوێندوە .
لە 1990په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی لە شاری موصڵ تەواو کردوە .
له ساڵی 2010 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی بە پلەی حەوتەم لە زانکۆی سەڵاحەدین کۆلیژەی هونەرە جوانەکان بەشی موزیک بەدەستهێناوە.
له ساڵی 2016 له زانكۆی سلێمانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له په‌روه‌رده‌ی موزیك به‌ده‌ستهێناوە.
ئێستاش سەرپەرشتیاری پەروەردەی هونەرییە.
سەركەوت بوڕهان