کانونی دووەم 18, 2021

سیساوەیی حەیرانی کوردی هەتیو کرد، ئەز غەریبم

حسن سیساوەیی (حسن کریم) لە ساڵی (1926) لە گوندی (ئالی سیلەک) لە دایک بوە و لە بنەرەتیشدا خەڵکی گوندی (دۆڵە مەڕیە)، لە منداڵیەوە خەریکی حەیران ووتن بوەو بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (1955) بە پشتیوانی (فاخر بەگی سیساوە) دەچێتە ئیزگەی بەغداو دوو حەیران تۆمار دەکا بە ناوەکانی (ئەز غەریبم، بەستۆرە لەبەر بەیانێ )، هەر لەو سەردانەیدا بۆ بەغدا کچە گۆرانی بیژی ناسراوی عێراق و عەرەب کە بەرەگەز فارس بوە (زوهرە حسین) عاشقی سیساوەیی دەبێت و حەز بە دەنگ و کەسایەتی سیساوەیی دەکات.

 

زۆربەی حەیرانەکانی سیساوەیی (هۆنراوەو ئاوازەکانی) خۆی رێکی خستوون بە پاڵپشتی ئەو کەلتورو چیرۆک و

مێژووەی کە خۆی بیستویەتی و فێری بووە،سیساوەیی نزیکەی (30) کاتژمێر زیاتر حەیران و بەستەی تۆمار کراوی هەیە.

بەشێک لە حەیرانەکانی هەریەکەیان زیاتر لە کاتژمێرێکە، سیساوەیی بەشێکی ژیانی لە ماڵی (رەحمان بەگی سیساوە) بەسەر بردوەو دیوەخانی ئاغای سیساوەی ڕازاندۆتەوە بە بەستەو حەیران.

 لە دوای شۆرشی ئەیلول دەچێتە (شاری حەدیسە) ی باشووری عێراق و، تاوەکو ئازاد بوونی شارەکانی هەرێم  نایەتەوە،

 لە ساڵی (1992) دەگەرێتەوە گوندی منداڵی خۆی و لە سیساوە دەست بە ژیانی ئاسایی خۆی دەکاتەوە، سیساوە لەتەمەنی خۆیدا ژیانی هاوسەرێتی پێکنەهیناوەو هەر بە تەنها و ڕەبەنی ژیاوە لە( 10.1.2015) کۆچی دوایی کرد و حەیرانی کوردی هەتیو کرد .

سیساوەیی تەواوی بەرهەمەکانی هەڵقوڵاوی ناو کەلتورو ژیانی کوردەوارییە، حەیرانی ئەسمەرو مامەر یەکیکە لەو حەیرانانەی کە بۆ میژووی کورد و میژووی حەیران و گۆرانی کوردی نوخبەیەو گرنگی خۆی هەیە .

ئەسمەری گۆ:- ئەمن حەفت سارە مورکێ مامریمە، پاوانێ مامریمە، دەبی ئیزنم بدەی بچمە سەردانێ برینێ مامری، بابینم،بالێم نەبیتە خەفەتێ مردنێ بوار گەلێ غەریب و خەمرایە....

کابایزێ گۆ :- ئەسمەر کوو وا ئەبی،بچیە سەردانێ رەئیسێکی بیانی چ جاران نەدیتتبی،زۆر شەرمە لۆ گەورە کچان بچیە سەردانێ خەرکی نەدیتبی..

گۆتی بابە :- پێی ناوێ .. ئیزنم بدەی هەر دەچم ...ئیزنیشم نەدەی هەر دەچم . نەخۆ رۆژی قیامەتێ لە حزوریا خواو پێغەمبەران،مەحکەمێ خۆ و مامەریت پی کەم ...

خەج و سیامەند داستانیکی کۆنی کوردەواری یەو بە چەندین شێوە ئەدەبی و هونەری کوردی گێردراوەتەوە، ئەو حەیرانە باس لە وەفاو خۆشەویستی خەج دەکات بۆ سیامەند، کەچۆن بەو جۆرە وەسفی عاشقێتی خۆی بۆی سیامەند دەردەبڕێ، کە لە ئێستای دونیای عاشقاندا هەرگیز ناتوانری بەو جۆرە خۆشەویستیت بۆ بەرامبەرەکەت دەرببڕی، ئەمەش لێهاتوویی (حەسەن سیساوەیی) نەمرە کە چیرۆکی داستانەکانی لا جوانترو خۆشەویستتر کردووین.

خەجێ گۆتی :- سیامەندێ من

شەکرێ من

شیرینێ من ...

لاپەڕەی هونەر

 

© 2017 Hawler