
ژیار لوقمان مەجید لە دایکبووی شاری سلێمانی ساڵی ٢٠٠٢، لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ھونەر- میوزیک بە پلەی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وەرگیراوە،خاوەنی دوو کۆنسێرتی تایبەت بە پیانۆیە، بەشداری کردووە لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و چالاکی ھونەریدا، لە ناوەندی ھونەری زریاب پیانۆی خوێندووە ئەو بەرھەمەی بە شداری خەڵاتەکانی ڕوانگەی پێکردووە لە بەشی تاکژەنی میوزیک،سۆناتای ژمارە ٨ (پاتاتیک) بوو .
ئەم سۆناتایە یەکێکە لە شاکارەکانی میوزیکی کلاسیک کە لەلایەن ئاوازدانەری ئەڵمانی (لۆدڤیک ڤان بێتھۆڤن)
دانراوە. بیتهۆڤن ساڵی ١٧٩٨ ئەم پارچەیەی نوسیووە و ١٧٩٩ بڵاوی کردۆتەوە، ئەم سۆناتایە لە سێ جووڵە پێکھاتووە
ژیار سەبارەت بە بەشداری کردن و خۆئامادەکردنی لەو پیشبرکێیە ووتی: ماوەی چەند مانگێکە ڕاھێنان و خۆ ئامادەکاریم بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی روانگە کردبوو .
ئەو جۆرە خەڵاتانە پشتگیر و پاڵیپشتی لاوانە بۆ بەرەو پێشچوونی بەھرەکانیان خەڵاتی ڕوانگە ماوەی چەند ساڵێکە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچیت و دوا پێشبڕکێی ساڵانەی خۆی لە (20.12.2020) بەڕێوەبرد .
سەركەوت بوڕهان