کانونی دووەم 17, 2021

بەکر ڕەشید: کە دواجار گەڕامەوە تینووی کوچەو کۆڵانەکانی کوردستان بووم

بەکر ڕەشید ناوێکی دیارو ناسراوو بە ئەزمونی بواری نواندن و دراماو فیلم و دەرهێنانە، ئەو لێرەو لەوێ، لە کوردستان بێت یان لە هاندەران ناوەستێت و ئیشی هونەری خۆی دەکات، خەمی ئەو خەمی هونەرو دوارۆژی هونەری کوردییە، بەکرڕەشید بە کەشکۆڵێک و هەگبەیەکی پڕ لە خەون و خەیاڵی دراما، پڕلە شارەزایی و بەرهەم، قاچێکی لێرەیەو یەکێکی تری لە غەریبایەتی، دواجار کە هاتەوە پشووی نەدا، کۆڵان بە کۆڵانی شارەکانی هەرێم گەڕا، سەرێکی لە شێخی چۆلی داو، پیاسەیەکی بە ڕاستە ڕیی سەهۆڵەکەدا کردوو، هەناسەکانی تیکەڵ بە بابەگوڕگور کرد، ئەو گەران و سوڕانەی بەکر رەشید سەرنجی ڕاکێشاین و دواندمان تا بزانین بۆ پشوو نادات لێمان پرسی:

 

لە دوا گەڕانەوەت بۆ هەرێم تایبەتتر دەرکەوتی و گەڕانت بەناو کوچەو کۆڵانەکانی شارەکان و وێنەگرتنت لە لەگەڵ هونەرمەندان و خەڵک و شوێنە دیرۆکیەکان و بڵاو کردنەوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و لاپەڕەکانی خۆتدا، غوربەتێکی زۆری پێوە دیار بوو، ئەم غوربەتە چۆن بەو وێنانە کپ کرایەوە. ؟ لە نێوان مەنفاو غوربەت و دووری نیشتمان، بۆمان بدوێ....؟

 دوای 5ساڵ دابڕان کە گەڕامەوە کوردستا ن تینووی کوچە و کۆڵانەکانی شارەکانی بووم بەناو بیرەرەکانمدا پیاسەم دەکرد سەردانی هاورێ کۆچکردوکانم کرد، کە پڕ بوون لە خۆشی و ناخۆشی چەندین کاتمان پێکەوە بەڕێکردبوو، ئەمانە ئارامیان بەمن بەخشی و، پاشان لەکەڵ هاورێکانێ ترم کەوتینە دیالۆگ و وینەگرتن باسی ژیان و کاری هونەری نوێمان دەکرد، چونکە من بۆ کاری هونەری هاتمەوە رۆژانێکی خۆش بوو بۆ هەموومان من غوربەتم لەیاد کرد هەستم کرد لەباوەشی نیشتمانەکەم هەناسە ئەدەم ئارامم.

لە شوانەی درامای ژاڵەوە، بۆ شێرکۆی درامای گەردەلول، دواتر بۆ دەرهێنانی کاری دراما . ئەو قۆناغانە چۆن تێپەڕین، چۆن لە نواندنەوە بڕیاری کاری دەرهێنانت دا . چۆن لەدووری هەزاران میل لە نیشتمان توانیت بەردەوام بیت و لە گۆڕەپانەکە بمێنیەوە ...؟

درامای ژاڵە یەکێکە لەدراما زیندووەکان کەلەئامادەکردنی ( جەلیل زەنگەنە) بوو سیناریۆی ( کاوەی ئەحمەد میرزا)

دەرهێنانی ( ناسر حەسەن) بوو، من وەک ئەکتەر ڕۆڵی (شوانە) م بینی ساڵی 1985 لەکەناڵی کەرکوک پەخش کرا،

 پاشان لە درامای گەردەلوول بەشی یەکەم دووەم ڕۆڵی (شێرکۆ) ی محامیم بینی کەجێی رەزامەندی خەڵکی کوردستان بوو لەنووسین و دەرهێنانی (جەلیل زەنگەنە) بوو، ساڵانی 2005 _2007

هەموو ئەکتەرێکی سەرکەوتوو ئەتوانێ ببێت بە دەرهێنەر ئەگەر خەیاڵ و خەونی جوانی هەبێ بۆژیان و ڕاستگۆبێ لەگەڵ خۆی و هونەرەکەیدا ئەتوانێ لە ڕێی وێنەوە ژیان پەخش بکات من خۆم دەرهێنەری شانۆیم. لە سالی 2007 یەکەم کاری درامام کرد بەناوی ( وەسێت نامە)لە نووسینی کاوە (ئەحمەد میرزا)، پاشان درامای (ژیلەمۆ) پاشان درامای (هەیبەت) نووسی سەلام عبدوڵا، پاشان (تارمایی تاوان).

شانۆیی سەفەر وتابلۆیەک لە خۆڵەمێش . دووبەرهەمتانە لە وڵاتی سوید، ئەمە چۆن ڕێکتان خست ..؟ چی تازەتان ووت لەوبەرهەمانە ..؟ بینەری سویدی لەسەر ئەو کارانە ڕایان چی بوو ..؟

کاری هونەری لەدەرەوەی ووڵات زۆر زەحمەتە چوونکە هونەرمەندەکان هەموو لەجوگرافیای جیاواز ئەژین، کۆکردنەوەیان قورسە پاشان خەریکی بژێوی ژیان بەڵام کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لەووڵاتی سوید ساڵانە کۆمان دەکاتەوە، بەڵام کەس هاوکارمان نیە خۆمان لەسەرگیرفانی خۆمان کار دەکەین.

هەموومان بەخشندەین بۆ ڕەوەندی کوردی نمایش دەکەین سویدیەکان کە مینەن، من ساڵی جارێک کارێکی شانۆیی بۆ ڤیستیڤاڵی شانۆی کوردی ئامادە دەکەم، ئەوانەی من نمایشم کردبێ شانۆیی ( سەفەر) نووسین و نواندنی (ڤیان کەمال) شانۆیی (تابلۆیەک لەخۆڵەمێش) نووسینی (هارلۆدپینتەر) وەرگێڕانی( بەکر حەسن) نواندنی( شادە عومەر - مەریوان کەمال)

بەو بەرهەمانەم وویستم بڵێم : ئێمەی کورد وەک گەلانی تر خاوەنی کەلتوورو هونەرو هونەرمەندی زیندووین بۆ ناساندنی ناسنەمەکانمان بە مرۆڤایەتی.

لەگەڵ ئەحمەد ڕەزای شاعیر و نوسەر گەیشتنە کوێ ..؟ چۆن بڕیاری ئەو پڕۆژە دوورو درێژو قورسەت لەو کات و هەل و مەرجە دا . ئەنجامەکەی چۆن دەبینن..؟

 درامای ( سرووتی با)

کە کارێکی نوێیە لەنووسینی( ئەحمدرەزا) یە لەگەڵ تیڤیەکان دیالۆگمان کردووەبۆساڵی ئایندە ئەو بەرهەمە لەدایک بێ ئێمە سوپاسیان دەکەین جێی ڕێزن کە بەدەنگ مانەوە هاتن و چاوەڕوانیانین.

 

 

سەركەوت بوڕهان

 

© 2017 Hawler