تشرینی دووەم 27, 2020

فیلمی دواچارەنووس بەشداری فێستیڤاڵی گەڕانەوەی سینەمایی نێودەوڵەتی دەکات

 

فیلمی دواچارەنووس بەشداری خولی چوارەمی فێستیڤاڵی گەڕانەوەی سینەمایی نێودەوڵەتی دەکات لەژێر درووشمی واز لەمافی گەڕانەوەمان ناهێنین.

 

فیلمی كوردی دواچارەنووس كه‌ لە سیناریۆ و دەرهێنانی کامەران مەنسووڕە و شایی نەجات و گوڵێ حەسەن ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمەن.

له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌هێنه‌ر کامەران مەنسووڕ بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" گوتی،" ناوەڕۆکی فیلمەکە ئاماژەیەکە بۆ توندڕەوی لە هەموو ئاین و ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوەکان، هەروەها کاتێک خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوانە ململانێ لەگەڵ بەرانبەرەکەیان دەکەن وەکو کۆیلە مامەڵە لەگەڵ دیلەکان دەکەن و ئەم شێوازە بە درێژایی میژوو بەرجەستە کراوە، لەگەڵ هاتنی داعش ئەم جۆرە ڕەفتارانە بەدی دەکرا. ئێمە لەم فیلمەدا ئاماژە بەو ڕووداوانە دەدەین کە بەرامبەر بە کچە یەزیدییەکان کرا و لە بازاڕەکانی فرۆشتن وەکو کویلە دەفرۆشران، هەروەها کوڕی یەکێک لە سەرکردە گەورەکانی داعش دەکەوێتە داوی عەشقی کچێکی یەزیدی، دواتر کە بۆ یەک نابن، کوڕەکە دوور لە بۆچونەکانی باوکی دەڕوات لە یانەکانی شەوانە کار دەکات.

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

© 2017 Hawler