کانونی دووەم 18, 2021

شەکره شاری دڵشاد تۆفیق بڵاوکرایەوە

 

گۆرانی (شەكرە شار) كە نوێترین بەرهەمی ئەم هونەرمەندەیە، لە شاری هەولێر كاری وێنەگرتنی بۆ كراوەو لە چەند بەشێكی سەنتەری شار و قەیسەری كلیپەكە وێنەگیراوە.

 

گۆرانی (شەكرە شار) ئاوازی (ئەحمەد شەماڵ)ـە و تێکستی"نازم شێخانی"ـیە. "وەلید خۆشناو كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە کردووە.

درووستبوونی ئەم بەرهەمە دەگەڕێتەوە كاتی كەرەنتینەو قەدەغەی هاتوچۆ، تۆماركردنی میوزیكی(شەكرە شار) لە كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدراوە، وە لە ڤیدیۆ كلیپەكە لەپاڵ چەند كەسایەتییەك (خەلیل یابە) هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر دەردەكەوێت، هەروەها ستافێكی میوزیكی لەم گۆرانییە كاریان كردووە وەك سەعدی خادمی بە ئامێری نەی، بێستون محەمەدی بە ئامێری دەف، هێمن عەبدی بە ئامێری تار، سەڵاح یوسف زادە بە ئامێری عود، عەباد نعێمی بە ئامێری سەنتوور هەروەها مژدە سەیدی بە ئامێری زەڕب .

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

© 2017 Hawler