تشرینی دووەم 27, 2020

هونەرمەند (مەحموود گلی) تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو

هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما و فیلم "مەحموود گلی" لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تەندرووستی جێگیرە.

 

هونەرمەند مەحموود گلی بۆ "ڕۆژنامەی هەولێر" گوتی،" چەند ڕۆژێک باری تەندرووستیم تێکچوو بوو، دوای ئەوە پشکنینەکان دەریان خست من یەک هەفتەیە تووشی کۆرۆنا بوومە و دکتۆر گوتی ئەم چەند ڕۆژە ئاگاداری خۆتبە.

مەحموود گلی تەمەنی ٦٣ ساڵە و لە حەفتاکانەوە لە کەرکوک دەستی بەکاری هونەری کردووە و بە فیلمی مەرەزە بە ڕۆڵی جوعە کەچەڵ ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، کارەکانی وەکو، یەکەم کاری هونەری (بەهاری دزراو) بوو لەساڵی ١٩٧٢ لە دەرهێنانی سەلمان فایەق و

(مەرەزە) لەدەرهێنانی سەلمان فایەق ساڵی ١٩٧٣ و

(تەقینەوە) لەدەرهێنانی سەلمان فایەق لەساڵی ١٩٧٤ کە تێیدا خەڵاتی باشترین شانۆگەری بەدەستهێنا، (پێکەنین و مارەکان) لەدەرهێنانی لەتیف لقمان لەساڵی ١٩٩٥ و شانۆگەری (تەقینەوە) لەدەرهێنانی موئەیەد فەقێ لەساڵی ١٩٩١ و

شانۆی (کورسی) لەدەرهێنانی گلعت سامان لەساڵی ١٩٩٣

کورتە فیلمی (باجگر) لەدەرهێنانی هەنار خان لەساڵی ٢٠٠٥ و

فیلمی (ڕاوەجنۆکە) لەدەرهێنانی مەهدی ئومێد لەساڵی ٢٠٠٠ و

(گەردەلوول) لەدەرهێنانی جەلیل زەنگەنە و

فیلمی (کیژی کافرۆش) لە ساڵی ٢٠١٢ لەدەرهێنانی تەنیا کەریم و

کورتە فیلمی (هەڵەبجە) لەدەرهێنانی سیروان سنجاوی لەساڵی ٢٠١٠ و

شانۆگەری (ئوتێلاو) لەدەرهێنانی فەرهاد شەریف لەساڵی ٢٠٠٨.

بەناوی سەرنووسەر و ستافی ڕۆژنامەی هەولێر هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هونەرمەند مەحموود گلی دەخوازین.

 

گەرمیان گلی

© 2017 Hawler