تشرینی یەکەم 22, 2020

دایکێک لەڕێگەی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریەوە کارێکی مەزنی ئەمجام داوە

گێڕانەوەی ئەزموونی دایکێکی گەنجی سوری لە جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا، لە ڕێی فیلمێکی دۆکیومێنتارییەوە کارێکی مەزنە.

 

وەعد ناچارە هەموو ڕۆژێکی خۆی بە کامێرای ڤیدیۆیی تۆمار بکات تاکو بتوانێت بۆ (سەما)ی کچی بسەلمێنێت کە چۆن ئەو و حەمزە هەموو شتێکیان کردووە بۆ پاراستنی و مانەوەیان لە ژیاندا. جگە لە ژیانی ئەو خێزانە، فیلمەکە ڕۆژانەی خەڵکی حەلەب پیشان ئەدات، ژیانێکی سەخت لە ژێر بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکاندا. خۆشاردنەوە، برسێتی، سەرما، ترس و تۆقین و مردن، بووەتە بابەتێکی ئاسایی لای حەلەبییەکان. چۆن جەنگ ژیانێکی سادەی لێ کردنە دۆزەخێک کە هەموو ڕۆژێک ئاوات بۆ سات بە ساتی ڕابوردوویان بخوازن؟ ئەم هەموو شتانە بۆ ڕوویاندا  و بۆ ڕوو ئەدەن؟

یەکێک لە باشترین فیلمەکان دەربارەی سوریا و سورییەکان و دۆخی جەنگ لە وڵاتەدا.

 

گەرمیان گلی

© 2017 Hawler