تشرینی یەکەم 21, 2020

بەمزوانە شانۆیی شینە لە شیندام نمایش دەکرێت

شانۆیی شینە لە شیندام کارێکی نوێی گروپی ز بۆ شانۆیە و وابڕیارە لە ٢١/١٠/٢٠٢٠ دا لە شاری هەڵەبجەی شەهید نمایشبکرێت.

 

گروپى (ز بۆ شانۆ) گروپێکى شانۆییە و لە شارى هەڵەبجەى شەهید دامەزراوە، پێشتر هەمان گروپ لە ژێر ناوى (پانتایی شانۆى واڵا)دا کارە شانۆییەکانیان ئەنجام دەدا، لە ئێستادا ئەندامانى ئەم گروپە سەرقاڵى پڕۆڤەکردنن لە پڕۆژەیەکى نوێى شانۆییدا بە ناوى (شینە لە شیندام) ئەم پڕۆژە شانۆییە نووسین و دەرهێنانى (ڕاڤیار نەوزاد)ە و نواندنى بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەن. دەربارەى کۆى پڕۆژەکە و ناوەڕۆکى کارە نوێیەکەیان دەرهێنەرى کارەکە دەڵێ،"ئەم بەرهەمە هەنگاوێکی نوێ و جیاوازی ئێمەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕوئیایانەی کەهەمانە بۆ شانۆیەکی “زیندو و زبر” و هەر ئەمەشە کرۆکی ناوی گروپەکەمانە. ئێمە هەوڵمان داوەوهەوڵ دەدەین نمایشێکی زیندو و جیاواز لەهەموو ڕویەکەوە بەرهەم بهێنێن. ناوەڕۆکى ئەم کارەشمان جیهانێکی نوێیە ، نوسینەوەیەکی نوێیە بۆ چیرۆکی میسۆلۆجی بون، تێک هەڵکێشکردنی ڕابردووی دوور و داهاتوی نزیکە لەیەک چیرۆکدا “چیرۆکی دروست بوون ” دواتر دەربارەى شێوازى کارکردن و جیاوازییان لە گروپە شانۆییەکانى دیکە ئەو گوتی" کارەکەمان شانۆی مۆدێرنە، گەڕانە بۆ فۆڕمێکی زبر و زیندوو، هەرچى جیاوازبوونیشە ئەوە شتێکە بینەر بڕیاری لێدەدات و ئێمەش هەوڵی بۆدەدەین و لەناوخۆماندا بۆ جیاوازییەکان دەگەڕێین. ئەزمونی گروپەکانی دیکەش بۆمانگرنگن.

ئەم کارە وابڕیارە ڕۆژی ٢١_١٠_٢٠٢٠ کاتژمێر ٣:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ، لە نێوان بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری هەڵەبجە و ناوەندی کیمیابارانی کچان نمایشبکرێت.

 

گەرمیان گلی

© 2017 Hawler