تشرینی یەکەم 20, 2020

یادی رۆژی جیهانیی موزیک کرایەوە

لە هۆڵی میدیا، بە ئامادەبوونی (ھێمن قادر) جێگری پارێزگاری ھەولێر و(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و موزیکژەنان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەرەکانی موزیک، ڕۆژی جیهانیی موزیکی بەرز راگرت و مەراسیمێک بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا، وێڕای یادکردنەوەی ئەو هونەرمەندانەی لە بواری موزیک و گۆرانی خزمەتیان کردووە و کۆشی دواییان کردەوە،کرایەوە. پەیامێکیش ئاراستەی لایەنە پەیوەنددارەکان بە هونەر و موزیک کرا، بۆ هەماهەنگی و پاڵپشتیی زیاتریان بۆ بواری هونەر بەگشتی و موزیک بەتایبەتی. پاشان چەند میلۆدی و پارچە موزیک پێشکەش کران.

 

شیڤان شێرزاد

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2020 09:26
© 2017 Hawler