تشرینی یەکەم 20, 2020

سەفەری نەمری لە فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی واشنتۆن وەرگیرا

فیلمی سینەمایی سەفەری نەمری لە دەرهێنانی سینەماکار فرانك گلبرد، بۆ یەکەمین جار بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتی یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە واشنتۆن دەکات.

 

لە لێداوانێکی هونەرمەند و سینەماکار ناسر حەسەن بەرێوبەری بەرهەم و ئەکتەری فیلمی سەفەری نەمری به (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: ئەو فیلمە لە سەدا 90 لە کوردستان وێنەگیرا و لە سەدا 10 لە بەغدا وێنەگیرا،لەگەڵ چەند دیمەنێکی تر لە وڵاتی ئەمریکا وێنەگیرا،بە بەشداری ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کریچ ڕۆبەرتس لەگەڵ چەندان ئەکتەری تر کورد وعەرەب لە ئەکتەرە کوردەکان یونس حەمە کاکە و تاریق ئاکرەیی،ئەو فیلمە باسی ساڵانی 1985 و ساڵی 1986 دەکات، لە زیندانی ئەبوغرێب باس ئەکات چیرۆك،لە گرتنی چەندین کەس بە تایبەت ئاشوریەکان و عێراقیەکان و کوردەکان پاڵەوانی چیرۆکی ئەو فیلمە لە زیندان ڕادەکات، دوایی مانەوە لە چەند شوێنکی باخ جێگاێك،دواتر دەچێتە کەرکووك و هەولێر و دواتر موسڵ و دواتر بۆ چیا بۆ لای پێشمەرگە،دواتر دەچێتە وڵاتی تورکیا لەوێ ئەو کەسە دەگیرێ حەوت ساڵ زیندانی ئەکرێ،لەوێش لە زیندان ڕادەکات،دەگاتە ئەمریکا ئەو پیاوە بۆ میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا ڕۆژنامە باسی ئەو زیندانەی ئەبووغرێب ئەکات،ناسر حەسەن ئەوەش گوت، من لەو فیلمە وەك ڕۆڵ بینین و پڕۆدیسەری ئەو فیلمە بوومە،وەك تازەترین فیلم بۆیەکەمجارە لە فیستیڤاڵێکی نێوەدەوڵەتی قبوڵ بکرێ .

 

 

© 2017 Hawler