تشرینی یەکەم 20, 2020

ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند جیهاد دڵپاك تێپەڕدەبێت

٧ ونەرمەندی شانۆکار و سینەماكارى گەورەی کورد جیهاد دڵپاک لە ساڵی ١٩٤٨ لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی ١٩٧١ یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە).

 

وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی ١٩٧٢ بەشداریی تێدا کردووە، پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مەرەزە و مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لاپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر، هونەرمەند جگە لەکاری ئەکتەری کاری دەرهێنانشی کردووە.

پاشانیش له‌ درامای ” مه‌ره‌زه‌” ، له‌پاش ئه‌م دوو کاره‌، جیهاد دڵپاک ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگداری جیهانی هونه‌ری کوردی. ساڵی ١٩٩٧ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی تری شاری که‌رکوک له‌ میهره‌جانی کوردی بۆ شانۆ له‌ شاری به‌غدا به‌شدارده‌بێت، ساڵی ١٩٩٩، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی سلێمانی و که‌رکوک شانۆگه‌ری ” تاوان و سزا” نمایش ده‌که‌ن، ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ ڕۆمانه‌ ناوداره‌که‌ی ” دۆستیۆفسکی” یه‌وه وه‌رگیراوه.

هونەرمەند جیهاد دڵپاک لەچەند درامایەکدا لەگەڵ خێزانی خۆیدا ڕۆڵی بینیوە واتە بنەماڵەیەکی هونەردۆست بووە.

لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٣ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتا ھەتایە ماڵئاوایی لە هونەری کوردی کرد، لە دوای کۆچیشی وەک وەفایەک قوتابخانەیەک لە کەرکوک و شەقامێک لە سلێمانی بەناوی جیهاد دڵپاک ناونرا.

 

 

گەرمیان گلی

© 2017 Hawler