تەمموز 23, 2018

كورتە فیلمی باشترین خەڵات بەشدارە لە فیستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان

كورتە فیلمی (باشترین خەڵات) لە سیناریۆ و دەرهێنانی (واحید كفری) ـیە و، بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر- بەشی سینەمای سلێمانییە، تا ئێستایش خاوەنی ٤ خەڵاتە و بەشداربووە لە ١٤ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی و ئێستاش بەشدارە لەبەشی پێشبڕكێی ڤیستیڤاڵی (سوس)، هاوكاتلە وڵاتی مەغریب بەشدار لەڤیستیڤاڵەكانی (واست و دیالەو ناسریە وەرگیراوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا دەبێتە بەرهەمێكی كوردی لە نێو ئەو بەرهەمانەی كە چاوی بڕیووەتە خەڵات.
لەم بارەیەوە(واحیدكفری)دەرهێنەر بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند: كێشەی ئێمەی دەرهێنەرانی كورد ئەوەیە، ناتوانین وەكو پێویست ئامادەی ڤیستیڤاڵەكان بین،چونكە زۆربەی فیستیڤاڵەكان تێچووی بەشداربوون دەكەوێتە سەر ئەستۆیخۆمان،ئەمەیش بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكوومەتناتوانێت هاوكارمانبێتبۆخەرجی بەشداربوون لە فیستیڤاڵەكان،هەر وەك چۆن لە چەندڕۆژی ڕابردوودا لە ڤیستیڤاڵی (تەتوان) لەوڵاتی مەغریب فیلمەكەمان بەشداربوو نەمانتوانی بڕۆین، هیوادارم وەزارەتی ڕۆشنبیری لەنزیكترین كات ئەم كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكات،تا لە ڤیستیڤالی ( واست ) بەشدار بین و ئومێدیشم زۆرە بتوانین خەڵات بەدەست بێنین.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.