تەمموز 23, 2018

"بەهار" نوێترین کاری "عادل هەورامی" و "فەرشاد ئەمینی"ـیە

نوێترین پرۆژەی هونەرمەند "عادل هەورامی" گۆرانییەکی دوێتە لەگەڵ "فەرشاد ئەمینی"، کارەکەیش لەژێر ناوی "بەهار"ـە.

عادل هەورامی لە لێدوانێکی تایبەت بە "هەولێر"ـی گوت: نوێترین کارم لەگەڵ هونەرمەند "فەرشاد ئەمینییە و کری ئاوازەکەیش فەرشاد ئەمینی خۆی کردوویەتی، هۆنراوەی حیكمەت محەمەدییە و میوزیک لە ئێران کاری لەسەر کراوە.
گوتیشی: به دوێت کارەکەمان کردووەو بەمزووانە سەرجەم کارەکان تەواو دەبن و بڵاودەبێتەوە، خوازیارین جێگەی ڕەزامەندی گوێگرانمان بێ.

 

هاوتا وشیار ئەسوەد-هه‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.