نیسان 24, 2018

بەھۆی قەیرانەوە توانای کاری شانۆییمان نیە!

دوابەدوای دروستبوونی قەیرانی دارایی و نەمانی بودجەی تیپ و گرووپەکان ئێمەش وەک تیپی شانۆی تیشک تووشی قەیرانی دارایی ھاتین. بەڵام کۆڵمان نەدا و چەند کارێکی شانۆیی خۆبەخشانەمان نمایش کرد. وەک شانۆیی میتامۆرفۆز کە لە دەرھێنانی یوسف یوسفی، خەونی ئەبابیلەکان دەرھێنانی من، کە شارەکانی ھەولێر، کەرکووک،چەمچەماڵ، کۆیە، نمایش کرا و شانۆیی شێتەکانی ئەم سەردەمە. شانۆیی خۆشەویستی بۆ کوردستان، کە چەندین جار نمایش کران، لە ساتەوەختی ئێستا بەھۆی خراپی باری دارایی ئەندامانی گروپەکە توانای کاری شانۆییمان نیە. ھەر چەندە بیرۆکە و کاری باشمان لە ھەگبەدایە. ھیوادارم لە داھاتویەکی نزیک بتوانین خۆمان کۆ بکەینەوە و دەست بە چالاكیەکانمان بکەینەوە.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.