نیسان 24, 2018

گۆرانیبێژی دەنگخۆش گۆران نووری كە خەڵكی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات لە پێناو بەرهەمێكی تازە بە ناوی (ماچ) لە وڵاتی سویدەوە گەیشتەوەی شاری سلێمانی، هۆنراوەی ئەو گۆرانیە لەلایەن شاعیر و هونەرمەند حەمە سەعید ئیبراهیم نووسراوەتەوە و لە میلۆدیەكەی لە ستۆدیۆی ئاریۆس لە سلێمانی تۆمار كراوە، ئەو گۆرانیبێژە دەنگ خۆشە لە بڕگەی یەكەمی بەو شێوەیە دەست بە گۆرانیەكەی دەكات و دەڵێ: خەڵكی لە ماچ نازانێ وەرە من ماچت دەمێ، ماچی دەم بێ یان ڕوومەت پێم بڵێ كامیانت دەوێ، پێم بڵێ كێ ماچی كردووی ئەوا ڕقت لە ماچە، نەیزانیوە ماچت كات توخوا كەی ئەوە ماچە، هەر لەمبارەیەوە گۆران نووری دەڵێ من كاتێ گۆرانیم گوت حەز دەكەم سەرمێزیش هیچی لێ نەبێ و ئەو جەماوەیە خەریكی من بێ ئەو ستایلە لە گۆرانیبێژی فارسی موعینی ئەسفەهانیش بەدی دەكەم، هەروەها وەك ڕایەكی تایبەت بە خۆشی دەڵێ ئەوەی دەنگی خۆش نیە هەق نیە كلیپی بۆ بكرێ، چونكە بەو كارە زەرەر و زیانێكی زۆر لە هونەر دەدات

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر
.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.