تەمموز 23, 2018

بەناوبانگترین گۆرانیی جیهان ڕەش كرایەوە

یەكێك لەو گۆرانییانەی كە ساڵی 2017 زۆرترین بینەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی یوتوب هەبوو گۆرانیی (Despacito ) بوو، كە لەسەر ئاستی جیهان پێشوازییەكی زۆری لێكرا.
ئەم گۆرانییە بە هۆكارێكی نادیار و بە پلانێكی پێشوەختە لەلایەن چەند هاكەرێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب ڕەش كرایەوە.
پلانی رەشكردنەوەی (Despacito ) سەرەتا بە گۆڕینی ناوەكەی بوو بۆ ناوێكی تر دواتریش بە هۆی هێرشێكی ئەلیكترۆنییەوە كە ناویان لەخۆ ناوبوو "Prosox" "Kuroi'sh گۆرانییەكە ڕەش كرایەوە.
ئەم یەكەمین جار نییە كە گۆرانی لە یوتوب رەش دەكرێـتەوە، وەكو ماڵی rt بڵاوی كردەوە 10 گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی تاوەكو ئێستا گۆرانییە لەلایەن هاكەرەكانەوە ڕەش كراوەتەوە.

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.