نیسان 24, 2018

دوای 50 ساڵ لە مردنی فیلمێك لە سەر ژیانی مارلین مۆنڕۆ بەرهەمدەهێنرێت

دوای تێپەڕبوونی 50 ساڵ بەسەر مردنی ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی مارلین مۆنڕۆ لە یەكێك لە ستویۆدیۆكانی هۆلیۆد فیلمێك لە بارەی ژیانی ئەو هونەرمەندەو بەرهەمدەهێنرێت
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی" بەڕیتانی بڵاویكردەوە كە ژیانی مارلین مۆنڕۆ بە ڕێگەیەكی تەكنیكیی پێشكەوتوو بە بەكارهێنانی وێنەی سێ ڕەهەندی دەكرێتە فیلمێكی سینەمایی.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە خانمە ئەكتەرێك بەناوی "سوزی بادور" كە تەمەنی 41 ساڵە ڕۆڵی مارلین مۆنڕۆ دەگێڕێت و لە ستۆدیۆی "Pinwood" كە یەكێكە لە ستۆدیۆ گەورەكانی هۆڵیود فیلمەگە بەرهەمدەهێنرێت.
مارلین مۆنڕۆ لە ساڵی 1962 لە ڕووداوێكی تەمومژاوییدا كۆچی دوایی كرد، هەرچەندە راپۆرتە پزیشكییەكان ئاشكرایان كرد كە ئەم ئەكتەرە بە هۆیی ئاڵوەدەبوونی بە مادەی هۆشبەرەوە مردووە بەڵام لە دوای مردنی سیناریۆ و دەنگۆی جۆراجۆر لە بارەی ڕووداوەكە بڵاوبووەوە

 

ئاریان  دەرگەڵەیی - هەولێر.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.