ئاب 08, 2020

سینەمای کوردی لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ـەوە گەشەی بەخۆوە بینی

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

لەساڵی ١٩٢٨ بە یەکەمین فیلمی کوردی دادەنرێت کە لە ئەرمینیای یەکێتیی سۆڤیەت بەرھەم ھاتووە. بەڵام سینەمای کوردی لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە گەشەی بەخۆوە بینی. فیلمسازی کوردی یەڵماز گونەی بەیەکێ لە دامەزرێنەر و باوکی سینەمای کوردی دادەنرێت، یەڵماز لەڕێگای فیلمەکانی کەلتووری کوردی وەشان دەکرد لەوانە فیلمی ڕێ و (Suru). دواتر بەھاتنی دەرھێنەرەکانی وەک بەھمەن قوبادی و مەهدی ئومێد و جانۆ ڕۆژبەیانی و مانۆ خەلیلی و دەیان دەرھێنەری دیکەش، ئاوا سینەمای کوردی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گیرسایەوە. لەگەڵ ئەوەش چەندین دەرھێنەر لەدەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ھونەر سەلیم کارییان لەسەر فیلمی کوردی کردووە.

© 2017 Hawler