ئاب 05, 2020

هونەرمەند نازم دڵبەند تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

هونەرمەند و شاعیری دیاری شاری هەولێر "نازم دڵبەند" تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

"نازم دڵبەند" دوای تێکچوونی باری تەندرووستی و هەستکردن بە پشووسواری، بەپەلە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی، بە داخەوە دەركەوت ئەویش تووشی ئەم پەتا دنیاگرە بووە.
بەناوی سەرنووسەر و کارمەندانی ڕۆژنامەی "هەولێر" هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ هونەرمەند و شاعیر "نازم دڵبەند" دەخوازین.

© 2017 Hawler