ئاب 05, 2020

هونەرمەند نەرمین کاوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای تێپەڕاند و چاکبووەوە

گەرمیان گلی - هه‌‌ولێر

 

شانۆکار و سینەماکار نەرمین کاوانی بەسەر ڤایرۆسی کارۆنادا سەرکەوت و تەواو چاک بووەوە.

کاوانی كە تووشی پەتای كۆڕنا ببوو، ئێستا تەندرووستیی زۆرباشە و بەتەواوی ئەو نەخۆشییەی تێپەڕاندووە.
خانمە هونەرمەند نەرمین کاوانی تا ئێستا لە چەندین فیلم و درامادا بەشداریی کردووە وەکو، درامای ئارەزوو کە بە کەسایەتیی سەباو ناوبانگی دەرکرد، لە درامای گەردەلوول و کەرکوک ٤ و دووپشک و فیلمی شیرین و چەندین کاری تردا بەشداریی کردووە، هەروەها سەرۆکی دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتدا بووە.

© 2017 Hawler