ئاب 05, 2020

"واڵت دیزنی" دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی کۆرۆناوە ماوەیەکی زۆر شاری هونەریی "واڵت دیزنی" دەرگاکانی داخرا و کارەکانی راوەستا، بڕیار دراوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، بە ڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەکان و بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییەکانی دەست پێبکاتەوە و گەشتیارانیش دەتوانن سەردانی بکەن.
شایانی باسە لەم شارە هونەرییەدا کە وەک هاوینەهەوارێک وایە، جگە لە ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنان، چەندین شوێنی گەشتیاری هەیە وەکو، باخچەی ئاژەڵان و باخچەی گەورەی سەرنجڕاکێش و چەندین شوێنی تر کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.

© 2017 Hawler