ئاب 08, 2020

هونەرمەندێكی كورد پێشانگایەكی شێوەكاری لە پۆڵۆنیا كردەوە

بەهرام حاجۆ هونەرمەندی شێوەكاری كورد پێشانگایەكی لە شاری كراكاوی پۆڵۆنیا كردەوە.

لەم پێشانگایەدا كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەندیکای هونەرمەندانی پۆڵۆنیا ڕێكیان خستبوو، 30 تابلۆ نمایش كران.
بەهرام حاجۆ لەسەر شێوازی فیگه‌راتیڤ کار دەکات و لە تابلۆکانیدا زیاتر دوو فیگه‌ری ژن و پیاو دیارن، باسی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان ژن و پیاو دەکات، لە بەشێک لە تابلۆکانیشیدا کارەساتی ئەنفالی پێشان داوە.

 

ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر

© 2017 Hawler