نیسان 24, 2018

كیژان ئیبراهیم خەیات لە ئەلبوومە تازەكەیدا دەڵێ (تەنیام)

خانمە گۆرانی بێژی دەنگخۆش كیژان ئیبراهیم خەیات ناوێكی دیار و پرشنگدارە لە ئاسمانی هونەری گۆرانی گوتندا بە جۆرێك گۆرانیەكانی بە جوانترین شێوە ئەدا دەكات و جۆرە حوزنێكی زۆر تایبەت لە دەنگ و سەداكەی بەدی دەكرێ هەر بۆیە مرۆڤ بەدەست خۆی نیە دەكەوێتە دنیایەكی دیكەوە، ئەو خانمە هونەرمەندە دەنگخۆشە بەردەوامە لە كاری هونەری خۆیدا و لە ئێستادا ئەلبوومێكی تازەی لەبەردەستە بەناونیشانی (تەنیام) كە هونەرمەندی بە ئەزموون ئەڤشین شوكری كاری موزیكی بە تەكنیكێكی جوان بۆ ئەنجامداوە سۆران ئیبراهیم یش تێكست و بەشێك لە گۆرانیەكانی ئامادەكردوە، ئەو خاتوونە دەنگخۆشە خاوەنی چەندین گۆرانی دیكەیەی وەك كەتانە و مەڕۆ و تۆ بووی و دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێكە و بابە و دایە و چەندین گۆرانی دیكە، خاتوو كیژان ئیبراهیم خەیات كچی گەورە گۆرانی بێژ ئیبراهیم خەیاتی كۆچكردوە و خودی خۆیشی لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لە دایك بوە و دەرچووی بەشی موزیكی كۆلیژی هونەرە جوانەكانی سلێمانیە و سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەك گوتووە، دواتر لە ساڵی 2009 یەكەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوكردۆتەوە، هەروەها لە ساڵی 2012 یەكەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوكردۆتەوە، كە لە ئاواز و هۆنراوەی سۆرانی برامە و وشەكانی بەو شێوەیە ڕیز كردوە كە تیایدا دەڵێ: زۆرم لە خۆم ئەكرد بەینمان هەر بمێنێ، ئەموت ڕۆژێك هەر دێ دڵی ئەگۆڕێ، بۆ ئەوەی عشقی ئێمە وەك خۆی بمێنێ، هەڵە بووم بڕوام وا بوو واز لە درۆ دێنێ، بڕۆ وازم لێ بێنە من بڕوام نەماوە بە تۆ، بڕۆ وازم لێ بێنە من بێزار بووم لە درۆ، هەر ڕۆژە و بە درۆیەك دڵم ئەشكێنی، دڵنیام بەرگە ناگرم كەی واز دەهێنی، تۆ درۆ لە خوێنتایە دەبا هەر وا بێ، عشقی ئێمەش درۆیە كۆتایی با بێ، بڕۆ وازم لێ بێنە من بڕوام نەماوە بە تۆ، بڕۆ وازم لێ بێنە من بێزار بووم لە درۆ، جێی ئاماژە بۆ كردنە خاتوو كیژان لە ساڵی 2010 لەگەڵ گروپێك هونەریدا بەشداری لە فیستیڤاڵێكی جیهانی لە وڵاتی نەمسادا كرد و خۆشبەختانە گۆرپەكەی پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا و بە خۆشحاڵیەكی زۆرەوە گەڕانەوە كوردستان، بۆیە ئەو خانمە وەفادارە هەموو جارێكیش هێما بۆ ڕۆڵی باوكی كۆچكردووی دەكات و دەڵێ باوكم و وەك مامۆستا و باوكێكی دڵسۆز زۆر پاڵپشتم بوە و هەمیشە شانازی پێوە دەكەم.

 

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.