تەمموز 10, 2020

ئازاد حەماوییە ئەو هونەرمەندەی بۆ تەنیا جارێکیش بەسەر نەکرایەوە

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

لە حەفتاکان و هەشتاکان، هونەرمەندێکی گەورە، بە سەلیقەی جوانی خۆی، دەیان بەرهەمی نەمری تۆمارکرد.

ئازاد حەماوی، وەک یەکێک لە هونەرمەندە بەرچاوەکانی هەولێر، کە ڕۆژانێک لەگەڵ کازم ساهیر و شەماڵ سائیب و تەحسین تەها و فوئاد ئەحمەد، دەیان بەرهەمی گۆرانی و کاری نەمرین تۆمار کرد.
لە یەکەم لێدوانێشی بۆ (هەولێر) دەڵێت: له ناوەڕاستی حەفتاکان تا دەگاتە ساڵی نەوەتەکان، زۆرترین کلیپم بۆ گەورە هونەرمەندان وێنەگرتووە، بەتایبەت گۆرانیەکانی کازم ساهیر و شەماڵ سائیب، کە دەنگدانەوەیەکی زۆریان هەبوو لای جەماوەرەکەیان، چونکە کەس نیە گوێی بۆ (عبر شەت) و (هاوار سەت هاوار)ـی سائیب نەگرتبێت، تا هەنووکەش ئەو گۆرانیانە لە گوێچەکەی هەمووان دەزرینگێنەوە و بەزیندوویی ماونەتەوە، جگە لە تۆمارکردنی چەندین ئاهەنگ و دانیشتنی شەوانەی (هابە، مشکۆ)، ئێستایش لە پاییزە تەمەنی خۆمدام و بە یادی ئەو ڕۆژگارە جوانە دەژیم، کە دنیای ئەوکاتی گۆرانی و موزیک پڕ بوون لە ڕەسانەیەتی.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 25 حوزەیران 2020 07:21
© 2017 Hawler