تەمموز 10, 2020

درامی گورگەکان پڕۆژەیەکی جیاواز‌ لە درامای کوردیدا

پڕۆژە درامای کورگەکان نووسین و دەرهێنانی میهران شیری و بەرهەمی سامپڕۆ بۆ کاری هونەری لە قۆناغی کۆتایی وێنەگرتندایە. کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانای کورد بەشداری تێدا دەکەن هێندێکیان بەشێوەیەکی جیاواز‌ دەردەکەوێ.. (میهران شیری) دەربارەی پڕۆژەکە بۆ (هەولێر) گوتی: بەڵێن دەدەم کارێکی جیاواز‌ ببینن لە ڕووی چیرۆک و بابەت و جۆری دەرکەوتنەوە. دەڵێ هەر چەندە بەهۆی بارودوخی ‌کۆڕۆنا و کرنتینە زیانی زۆمان پێکەوت، بەڵام بەردەوام بووین و مکۆڕ بووین لەسەر ئەوەی کارێکی جیدی و جیاواز‌ بکەین.
سوپاسی پاریزگای هەولێر دەکەین، کە بەردەوام لەگەڵمان لە خەت بووە و هاوکاریی جیددی بووە.

سوپاسی هیزەکانی ئاسایش‌ و زێڕەڤانی دەکەین بۆ هاوکارییان لە ڕووی لۆجستیەوە، داواکارین سەرجەم لایەنەکانی حکوومەت هاوکار بن تا ڕوخساری جوانی کوردستان و پایتەخت دەربخەین.

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler