حوزەیران 04, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

فیلمى (ئەیلان)ى جوبرائیل ئەبوبەکر فێستیڤاڵێکى سینەمایى نێودەوڵەتى دەکاتەوە

شیڤان شێرزاد

 

خولێکى نوێى فێستیڤاڵی ڕیفیری سینەمایی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکى دیجیتاڵى و لەژێر ناوى کۆڤید 19 ئێمرجنسى بە نمایشکردنى فیلمێکى کوردى، بەڕێوەدەچێت. فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، خولێکى نوێى فێستیڤاڵی ریفیری سینەمایی نێودەوڵەتی دەکاتەوە کە لەوڵاتى ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و خولى ئەمساڵى فێستیڤاڵە سینەماییەکە بەشێوەیەکى دیجیتاڵى و لەژێر ناوى کۆڤید 19 ئێمرجنسى، بەڕێوەدەچێت. سەبارەت بە چیرۆكی فیلمەكە دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر وتی "چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی". فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردوە. دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لەنزیکەى 60 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا. جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

© 2017 Hawler