کانونی یەکەم 03, 2020

ھادی ڕەسوڵ گۆرانیەکی نوێ بۆ ھەولێر دەچڕێ

شیڤان شێرزاد

ھونەرمەند (ھادی ڕەسوڵ) گۆرانیەکی نوێ لەسەر کوچە و کۆڵانەکانی ھەولێر لە سەردەمی کۆڕۆنادا بڵاوکردەوە. ئەو گۆرانیە لە ئاوازی ھەرێم محەمەد و تێکستی ڕێبوار شێروانی و کاری دابەشکردنی موزیکیش (نالی قەرداغی)ـیە و ھێرش

حامیدیش گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو بەرھەمەی گرتووەتە ئەستۆ و ئیدیتی بەرھەمەکەش ژوان سوەیلیە. ناوەڕۆکی گۆرانیەکە باس لە بێدەنگی ھەولێر دەکات لە سەردەمی کۆڕۆنا و چۆڵی شەقامەکان و نەبوونی بەھار و نەورۆزیش بوونەتە ھەوێنی تێکستی ئەو گۆرانیە تازەیەی ھونەرمەند. ئێستایش بەشێوەیەکی فراوان لە کەناڵە ئاسمانی و نێوخۆییەکاندا پەخش دەکرێت

© 2017 Hawler