ئازار 31, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا ڕێنمایی خۆپاراستن لە کۆڕۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

 

هه‌ردوو ئه‌كته‌ری كۆمیدی به‌ناوبانگ ماهیر حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د جۆڵا له‌ پێناو پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌گرته‌ ڤیدۆییه‌كی له‌ڕێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جوانترین نواندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌. كاتێك ماهیر به‌ ده‌بابه‌یه‌كی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌حمه‌د جۆڵا كه‌ ده‌بینێ له‌ wc هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بشوات. بۆیه‌ لۆمەی ده‌كات و پێی ده‌ڵێ زووبه‌ دەستت به‌ جوانی بشۆ؛ ئه‌ی نازانێ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو بۆته‌وه‌ و خه‌ریكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی ده‌كات؟ ئه‌ویش داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌كانی به‌ جوانی بشوات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڤایرۆسه‌ به‌دوور بیت. ئێمه‌ش ده‌بێ سوود له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ و هه‌موو ئه‌و ڕێنماییه‌ به‌سوودانه‌ وه‌ربگرین كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگای میدیاكان و سوشیاڵ میدیاوه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه‌،  ماهیر حه‌سه‌ن  ساڵی 1965 له‌ عه‌ره‌به‌تی سه‌ر به‌ پاریزگای سلێمانی له‌دایك بووه‌ و  ساڵی 1979 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردوه و‌ تا ئێستا به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری بووە،‌ كه‌ دیاترینیان (یاخیبوونی ستا، گه‌رده‌لوول، ماڵه‌كه‌ی مه‌عرووف، به‌ختڕه‌ش) و چه‌ندین كاری دیكه‌ بوو. هه‌وره‌ها هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د جۆڵا له‌دایكبووی شاری سلیمانیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی بواری كۆمیدیا و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن زۆری كاره‌ هونه‌ریه‌كانی خۆی ده‌كات.

© 2017 Hawler