نیسان 06, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

پێنج فۆتۆگرافه‌ری به‌ئه‌زموون خه‌ڵات كران

محەمەد سەعید كوردە - هه‌ولێر

 

ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ به‌ سه‌رپه‌رشتیی ڕێكخراوی گه‌نجان له‌ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی رێوڕه‌سمێكی شایسته‌ بۆ خه‌ڵاتكردنی پێنج فۆتۆگرافه‌ر ڕێك خرا كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ بوارێكی وێنه‌گرتندا ئه‌زموونیان هه‌بوو، به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1-سه‌بوور ڕه‌شید له‌ ئه‌كش فۆتۆگرافی
2-داستان خدر له‌ وێنه‌ی سروشت
3-دیار ئاغا له‌ وێنه‌ی شه‌قام
4-ڕاوێژ عوسمان له‌ وێنه‌ی شه‌و
5-ڕامیار دڵشاد له‌ وێنه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ هه‌میشه‌ له‌ كار و چالاكی به‌رده‌وامه‌. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ یادی دامه‌زرانیدا وێنه‌ی یادگاری به‌ شیوه‌ی ئه‌لبووم بۆ كۆمه‌ڵێك ژن و مێرد تۆمار كرد، كه‌ ڕێككه‌وتی زەماوەندەكەیان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌دا، ئه‌مه‌ و شیرزاد ڕه‌سوڵ فه‌قێ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌و كار و چالاكیانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ و به‌ به‌رده‌وامی پیشكه‌شی ده‌كه‌ن و هیمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئێمه‌ له‌و جۆره‌ چالاكییه‌ هونه‌رییه‌ ده‌گمه‌نانه‌ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بتواین خزمه‌تێكه‌ بچووكی بواری فۆتۆ بكه‌ین و له‌ داهاتووشدا كار و چالاكی دیكه‌مان ده‌بێت.

© 2017 Hawler