نیسان 06, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

هه‌ندرێن خۆشناو دوو خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا

هه‌ندرێن خۆشناو، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ پێشه‌نگ و ناسراو و چالاكه‌كانی بواری هونه‌ری كاریكاتێر له‌كوردستان و جیهاندا، چالاكانه‌ ساڵانه‌ له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌و فێستیڤاڵ و پیشانگە هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌شداری ده‌كات.
له‌ دوایین چالاكییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌شداریكردن بوو له‌هه‌ردوو فێستیڤاڵی ئه‌لێكسه‌نده‌ر سارۆخان و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی كاریكاتێری و كارتۆنی له‌قاهیره‌، كه‌ به‌شێكی ته‌رخانكرابوو بۆ نووسه‌ری به‌ناوبانگ (نه‌جیب مه‌حفوز).
له‌وباره‌یه‌وه،‌ هه‌ندرێن خۆشناو، دەڵێت: "راسته‌ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ هیچ ده‌ستكه‌وتێكی مادیی تێدا نییه‌، به‌ڵام بۆ من پڕ بایه‌خ و به‌هان و له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ زۆر هانم ده‌ده‌ن كه‌ به‌رده‌وامبم و كارو نوێكاری بكه‌م و په‌ره‌ به‌ئیشه‌كانم بده‌م". گوتیشی: "جێی دڵخۆشیمه‌ كه‌ له‌نێو سه‌دان هونه‌رمه‌ندو سه‌دان كاری پێشكه‌شكراو، كاره‌كانی من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كورد سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌م فێستیڤاڵانه‌ نمایش بكرێن، ئەمە لەکاتێکدا کە ده‌زانم ‌كاری سه‌دان هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وتوو نابن و ره‌تده‌كرێنه‌وه‌.

© 2017 Hawler