نیسان 06, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

دیاری عومەر سەرگەرمی مەشق و ڕاھێنانە لە شانۆگەریی زەلکاودا

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

شانۆگەریی زەلکاو نووسینی "مەکسیم گۆرگی" و دەرھێنانی ھونەرمەند "کامەران ڕەئوف" و بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانیە و 12 ئەکتەر لەو بەرھەمە شانۆییەدا بەشدارە و ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکەش باس لە سەختی ژیان و یاخیبوونی کەسانێک دەکات، کە لە ھۆتێلێکدا دەژین و دەرەقەتی تراژیدیا و ئازارەکانی ژیان نایەن!.
کچە شانۆکار "دیاری عومەر"، لە نوێترین کاری ھونەریی خۆیدا بەشداریی کردووە لەو شانۆگەرییەدا و ڕۆڵی "ناستیا" دەبینێت و ئەو کەسایەتیەش لە نێو خەیاڵ و ڕاستیدا دەژیت.
دیاری عومەر لە لێدوانێکیدا بۆ "ھەولێر" گوتی: شانۆگەرییەکە گێڕانەوەی ئازاری خەڵکانێکە، کە سەختیەکانی ژیان تەنگی پێھەڵچنیووە و لە ھۆتێلێکی شاردا قەتیس ماون، ئەو ڕۆڵەی منیش بەرجەستەی دەکەم، کەسایەتیەکە کە لە نێو خەیاڵ و ڕاستی دا دەژیت.
گوتیشی: ئێستایش خۆم لە پاڵ 11 ئەکتەری دیکەی سەرگەرمی مەشق و ڕاھێنانین بۆ پێشکەش کردنی ئەو شانۆگەرییە، کە بڕیارە لە مانگی 4 دا لە سەرجەم شارەکانی سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە نمایش بکرێت.

© 2017 Hawler