حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو هونه‌ری

Error: No articles to display

هیوا سوعاد لە "سێبەری چیا"دا زامی 3 ئافرەتی قوربانیی دەستی ئەنفالچیەکان دەگێڕێتەوە

شیڤان شێرزاد - هەولێر

 

شانۆگەریی "سێبەری چیا" بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی ھەولێر- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە و، لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند "ھیوا سوعاد" و نواندنی "ڕۆزانە فەرھاد، ویلان سدیق و شەیما فریاد"ـە، بڕیاریشە ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر نمایش بکرێت.

ھیوا سوعاد سەبارەت بەو شانۆگەرییە نوێیەش بۆ "ھەولێر" دەڵێت: شانۆگەریی سێبەری چیا ناوەڕۆکەکەی باس لە 3 ئافرەتی قوربانیی دەستی ئەنفالچیەکان دەکات، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کە بەرامبەر بە ئافرەتی کورد کراوە و سەدان ئازار و تاوانی ھاوشێوەی ئەو چیرۆکەش ھەیە و تا ئەمڕۆش زامەکان ساڕێژ نەبوون.
ئێمە لەو شانۆگەرییەدا چیرۆکێکی ڕاستەقینە دەگێڕینەوە، کە سێ ئافرەت پەنا بۆ چیا دەھێنن و چیاش دەکەن بە باشترین پەناگە بۆ خۆ حەشاردان و بە پیرۆزترین شوێنی دەزانن و پێیانوایە لەوێ کەسێک نیە ھێندە دڵڕەق بێت و ئازاری ڕۆحی و جەستەییان بدات.
ستافی ئەو شانۆگەرییەش بریتین لە:
ئەکتەرەکان- قاسم نووری، غازی شینە، ھێمن حەمەڕەشید، نیاز فریاد.
ڕووناکی- ھیوا عەلی.
پڕۆمۆ- ئادەم ئەیام.
ڕاگەیاندن و پێوەندییەکان- سەلام باپیر.
دیکۆر- ڕەشید تارق.
پۆستەر – شاھین نەجمەدین.
فۆتۆگرافەر- سەردار قادر، ھەڤاڵ قەرەچۆغی، میران چاوبەخاڵ، مەریوان سدیق.

© 2017 Hawler