حوزەیران 23, 2018

دڵشاد محەمەد سەعید پلەی زانستی دكتۆرای بەدەست هێنا

هونەرمەندی میوزیكژەنی ناسراوی كورد (دڵشاد محەمەد سەعید) لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر لە بواری میوزیك دا، توانیی پلەی زانستی دكتۆرا بەدەست بهێنێت.

شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم هونەرمەندە توانی دكتۆراكەی لە زانكۆی موزارت لە وڵاتی نەمسا بەدەست بهێنێت، كە زانكۆیەكی هەر پێشكەوتووە لە بواری میوزیكدا.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: (دڵشاد محەمەد سەعید) بە یەكێك لە باشترین میوزیكژەنەكانی كورد ناسراوە لە ئاستی ناوخۆو دەرەوە، یەك لەو میوزیكژەنە بەرچاوانەیە كە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لە بواری میوزیك كوردی بە تایبەتی لە شاری دهۆك، ساڵی ڕابردووش دوو شاكاری گەورەی بەشێوەی سامفۆنیا بڵاو كردەوە بووە جێی سەرەنجی میوزیكژەنان و گوێگرانی میوزیكی كوردی.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.